کادیرانی یەکێتی نشتیمانی هەڕەشەی واز هێنان دەکەن
تەزویر و گۆڕینی سندوقی دەنگدان هۆکارەکانی سەرەکی ئەو بڕیارەن
بە پێی ئەو هەواڵە تایبەتەی دەستی ” دەزگای میدیایی خواکوڕک ” کەوتووە ١٥٥ کادیری مەڵبەندی ڕاپەڕینی یەکێتی نشتیمانی هەڕەشەی واز هێنان و کشانەوە لە حزبەکەیان دەکەن .
ئەو بڕیارەش لەدوای ئەوە هاتە ئاراوە کە لە سندوقەکانی دەنگدانی کۆنفرانسی مەڵبەندەکان بە پیلانی دارێژراوی پێشوەختەی پافڵ و لاهور شیخ جەنگی لە رێگەی ( هاوڕێ شێخە و ساڵحی شەوهیدان و بەکر ڕەسوڵ ) تەزویر کراوە .
تەزویریش بۆ دەنگ هێنان بە شێوەیەک بووە کە پێش دەنگدان سیلاح و پارەیان بە سەر ئەندامەکاندا دابەش کردووە .
سەرچاوەکە باس لەوە دەکات لە ئیستادا ئەو سێ کەسە لە ناو کۆنگرەدان و بەنیازن لە بەرژەوەندی لاهور و پافڵ تەزویر بکەن و دەنگەکانیان بەرز کەنەوە .