لیستی مووچەی پێشمەرگە پێداچوونەوەی بۆ دەکرێتەوە
پێداچوونەوە بە لیستی مووچەی پێشمەرگە لە چواچێوەی یاسای چاکسازی دایە
لەمبارەوە رێڤینگ هرووری ، سەرۆکی لیژنهى پێشمهرگه و ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا دەکات یەکەیەکی ژمێریاری بۆ سەرجەم پێشمەرگەکانی وەزارەت دەکرێتەوەو ، یەکەی ٧٠ و ٨٠ ش دەگرێتەوە و پێداچوونەوەکە هاوکات دەبێت .
رێڤیگ هرووری سەبارەت بە مووچەی پلە باڵاکان دەڵێت ، پلە باڵاکان بە پێی لیست زۆر زیاترن ، واتە هەیانە بە پلەیەک خانەنشین کراوە کەتەنانەت پێشمەرگەش نەبووە ، بۆیە دەبێت ماف بۆ مافدار بگەڕێتەوە .
لە کۆتاییشدا دەڵیت وا بڕیارە یاسای دەرماڵە کە تایبەت و بە خێزان و منداڵانی پێشمەرگەیە ، وەک پێشوو بە فەرمانێک دەست پێبکاتەوە .
پرۆژەی چاکسازی کە لە ١٩ مادە پێک هاتووە رۆژی١٦/١٢ ئەم مانگە یەکەم خوێندنەوەی لە پەرلەمانی کوردستان بۆ کراوە .