ماندزۆکیج لە قەتەڕ گیرسایەوە

ماریۆ ماندزۆکیج گەیشتووەتە قەتەڕ بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ یانەیەکی ئەو وڵاتە.

یانەی دوحەیلی قەتەڕی توانیویەتی ئەو یاریزانە قایل بکات تاوەکو پەیوەندییان پێوەبکات ئەوەش پاش دوورخستنەوەی یەکجارەکی لەلایەن ماوریزیۆ ساریی راهێنەرەوە.

لەگەڵ ئەوەی چەند یانەیەک ئارەزووی ئەو یاریزانەیان دەکرد بەڵام هیچ کامێکیان ئامادەنەبوون ئەو ٥.٥ ملیۆن یۆرۆیە بدەن کە یوڤێنتۆس داوای دەکرد تاوەکو یانە قەتەڕییەکە رەزامەندی نیشان دا. یانە خوازیارەکانی دیکە بریتی بوون لە ئەیسی میلان و مانچێستەر یونایتد و بایەرن میونشن.

ماندزۆکیجی ٣٣ ساڵ جگە لە یۆڤی، یاری بۆ یانەکانی بایەرن میونشن و ئەتڵەتیکۆ مەدرید و وۆڵڤسبۆرگ ئەنجامداوە.

Back to top button