كهشناسی: پێشبینیەکانی کەشوهەوا بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو راگهیاند
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان پەڵەھەور دەبێت لە ھەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچەھەور، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 18 و سلێمانی 19 و دھۆك 16 و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 20 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی سێشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵەھەور دەبێت و لە ھەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.