بەڤیدیـۆ .. بـبینە کـێ هێرشی کردە سەر یاریزانانی تۆپـی پێ ؟ و یاریەکەی ڕاگرت

ڕۆژی شەممە لە یاریەکانی جامی تەنزانیـا کۆمەڵە هەنگێك هێرشیان کردە سەر یاریگای دار السلام لە پایتەختی تەنزانیـا و بە هۆیەوە یاری نێوان هەڵبژاردەی یانج ئەفریکانز و ئێرینجا یونایتـد بۆ چەند ساتێك وەستـا و لە گرتەیەکی بێ وێنە و پێکەنیناوی دا لە خولەکی 53 ی یاریەکەدا یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردە لە نێو یاریگا پاڵکەوتن.

شایەنی باسە پاڵکەوتن و خۆ بە ئەرز دا کێشان تەنها یاریزانانی نەگرتەوە بەڵکو هاندەران و بەشی هونەری هەڵبژاردەکان و ناوبژیوانانی یاریەکەشی گرتەوە بۆ خۆ پاراستن لە پێوەدانی هەنگەکان و دواتــر هەڵبژاردەی یانج ئەفریکانز توانی بە ئەنجامی 4 ـ 0 یاریەکە بـباتەوە.

سەرچاوە : ستیپ نیوز

 

 

 

Back to top button