عێراق دەست دەکات بە بەرهەم هێنانی ئۆتۆمبێلی گرێت ووڵ

لە بەیاننامەیەك دا حسێن ئەحمەد مەحموود جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی درووست کردنی ئۆتۆمبێل و ئامێرەکان ئەمڕۆ دوو شەممە ڕایگەیاند ئامادەن بۆ بەرهەم هێنانی ئۆتۆمبێلەکانی گـرێت ووڵ و تا ئێستا نزیکەی 95 % هێڵی کۆکردنەوە و بەرهەم هێنانی ئۆتۆمبێلی گرێت ووڵ ئامادەیە بە گوێرەی ڕێکەوتن لەگەڵ کۆمپانیای نەهجی عێراقی.

هەروەها ئاماژەی دا بە گەیشتنی پارچەی 30 ئۆتۆمبێلی جۆری پیك ئاب و ئامادەیە بۆ کرداری لکاندن و کۆکردنەوەیان لە وجبەی یەکەم لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی داهاتوو و لەلای خۆیەوە دووپاتی کردوە کە ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلە لە بازاڕەکانی عێراق ئارەزوویەکی زۆری لەسەرە.

سەرچاوە : الغــد پرێس

 

Back to top button