بەهۆی پێکدادانی 69 ئۆتۆمبێل 51 کەس بـوونە قــوربانی

پۆلیسی ئەمریکا ڕایگەیاند 51 کەس بریندار بوون و هەندێکیان بارودۆخیان ناجێگیر و مەترسیدارە بە هۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە ئەنجامی پێکدادانی نێـوان 69 ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای خێـرای 64 لە کەرتی یـۆڕكی ویلایەتی فێرجینیا لە باشووری ڕۆژئاوای ئەمریکا.

لەم بارەیەوە میشێل ئەنایا لە پۆلیسی فێرجینیا گوتی هیچ ئاگاداریەکمان پێ نەگەیشتووە لە هەبوونی حاڵەتی گیان لە دەستدان بەڵام چەندین کات ژمێرمان پێویست بوو تـا ڕێگا سەرەکیەکەمان کردەوە و تا ئێستا هۆی ئەم ڕووداوە نەزاندراوە.

سەرچاوە : الغــد پرێس

 

Back to top button