وەزیرێکی ئیسرائیلی داوا دەکات هەموو ڕۆژێك گوندێکی فەلەستینی وێران بکرێت
لە تویتێکی دا لە سایتی توێتەر وەزیری پەیوەندیەکانی ئیسرائیل بتسلیئیل سمۆتریتیش داوای کرد هەموو ڕۆژێك گوندێکی فەلەستینی وێران بکرێت و کۆتایی بە دەسەڵاتی نیشتیمانی فەلەستینی بهێندرێت وەك تۆڵە کردنەوەیەك دژی بڕیاری دادگای تاوانی نێودەوڵەتی کە داوای لێکۆڵینەوەی کردووە دەربارەی تاوانەکانی جەنگ کە ئیسرائیل ئەنجامی دون لە کەرتی ڕۆژئاوا و کەرتی غەزە و قودسی ڕۆژهەڵات.
شایەنی باسە دەسەڵاتی نیشتیمانی فەلەستینی دوایەکی بەرزکردووتەوە لە دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتی و بە تاوانی جەنگ ئیسرائیلی توومەتباری کردووە بۆیە وەزیرە ئیسرائیلیەکە دەیەوێت پاڵپەستۆی بخاتە سەر فەلەستینیەکان و پاشگەزیان بکاتەوە و موڵەتی 48 کات ژمێری پێ داون چونکە پێ وایە دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتی دەستەیەکی سیاسیە و دژی ئیسرائیلە.
سەرچاوە : الجزیرە نێت