وەزارەتی تەندروستی پشووەکانی سەری ساڵی کەمکردەوە
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم رۆژەکانی پشووەکانی سەریساڵی لە ١١ رۆژەوە کەمکردوە بۆ ٢ رۆژ.
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی تەندروستی کە ئاراستەی هەموو نۆرینگە میللی و راوێژکارییەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە و راپەڕینی کردوە، رایگەیاندوە تەنها رۆژانی ٢٥ مانگ و یەکی یەک پشوو دەبێت.
ئاشکراشیکردوە بەپێچەوانەوە رۆژەکانی تر دەبێت نۆرینگە میللی وراوێژکارییەکان کراوەبێت و دەوامی فەرمی دەبێت.
ئەوە لەکاتێکدایە هەفتەی رابردوو حکومەتی هەرێم بەهۆی سەریساڵەوە یانزە رۆژ پشووی لەسەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەکاندا راگەیاند.