قاسم سولەیمانی بۆ بەرهەم ساڵح خامەنەیی تۆی کرد بە سەرۆک کۆمار

دوای ئەوەی بەهۆی خۆپیشاندانەکان سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستی لەکارکێشایەوە تا ئێستا نەتوانراوە بەهۆی ململانێ ناوخۆیەکانی نێو ماڵی شیعە و مڵمڵانێی ئەمریکاو ئێران لە عێراق نەتوانراوە هیچ کەس ناوزەد بکرێت، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئیێرانیش هەڕەشە لەسەرۆک کۆماری عێراق دەکات.

بەپێی زانیاریەکانی میدیا عێراقیەکان، ئەمریکا هۆشداری بە سەرۆک کۆماری عێراق داوە کە نابێت هیچ کەسایەتیەکی نزیک لە ئێران کاندید بکرێت بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.

لە بەرامبەردا میدیاکانی عێراق ئاشکرایان کردووە لە کۆبوونەوەیەک لە ماڵی عەمار حەکیم قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران لە پەیامێکدا هەڕەشەی لە سەرۆک کۆماری عێراق کردووە و رایگەیاندووە ئیمام خامەنەیی تۆی کردووە بە سەرۆک کۆمار ئەو نەبووایە ئێستا لە سلێمانی سەرقاڵی شەڕە دەنوک دەبووی بۆیە هەوڵنەدەیت هەلەیەک بکەیت کە چارەنوست بخاتە مەترسی.

Back to top button