بۆ روونكردنه‌وه‌ له‌ باره‌ی پڕۆژه‌ یاسایی چاكسازی وه‌زیری دارای بانگهێشتی په‌رله‌مانی كوردستان كرا

دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه‌ یاسایی چاكسازی كرد، ئه‌مڕۆ بۆ پێدانی روونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌ باره‌ی پڕۆژه‌ یاساكه‌ وەزیری دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بانگهێشتی په‌رله‌مان كرا.

دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونەوەكەیان، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە نێو پەرلەمان بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند، لە بارەی پڕۆژەیاسای چاكسازی، لەگەڵ پەرلەمان هاوڕان و ”هەموو شتێك باش دەبێت“.

هه‌روه‌ها وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم راشیگه‌یاند له‌ داهاتوودا كۆبوونەوەكانیان بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای چاكسازی بەردەوام دەبێت.

بەیانیی ئەمڕۆ وەزیری دارایی و بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی، چوونە پەرلەمان بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی لێژنەی دارایی پەرلەمان كە دەبێت لە ماوەی چەند ڕۆژێكدا ڕاپۆرتی خۆیان لە بارەی پڕۆژەیاساكە ئامادە بكەن.

 

Back to top button