ئاژانسی رۆیتەرز لە خۆپیشاندانەكانی ئێران 1500كەس كوژراون لە نێویشیدا 400یان ژن بوونە

دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشاندان له‌ ئێران ده‌ستی پێكرد به‌ زه‌بری هێز سه‌ركوتی خۆپیشاندانه‌كان كرا، ئاژانسه‌كانی سه‌ر به‌ مافی مرۆڤ ئاماژه‌ به‌ ئاماری مه‌ترسیداری كوژراو بریندار بووانی خۆپیشاندانه‌كان به‌ ده‌ستی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ئێران ده‌كه‌ن، هاوكات میدیا جیهانیه‌كان رایانگه‌یاندووه‌ زیاتر له‌ هه‌زار و پێنج سه‌د كه‌س كوژراون.

 لە زاری بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆی ئێران ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، كه‌ لەخۆپیشاندانەكانی ئەم دواییەی ئەو وڵاتە نزیكەی هەزار و 500 كەس كوژراون، لەنێوان كوژراوەكاندا 400 كەسیان ژن بون، هەندێكی دیكەشیان ئەندامی هێزە ئەمنییەكان بوون”.

لە مانگی رابردوودا بەهۆی زیادكردنی نرخی بەنزین، خۆپیشاندان و نارەزایەتی لە ئێران سەریهەڵدا و گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاتدەران و هێزە ئەمنییەكان دروستبوو، بەو هۆیەوە هەزاران كەس بوونە قوربانی  ئەمە یەكەمجارە بەرپرسانی ئێران ژمارەیەكی وا زۆر لەبارەی قوربانییانی خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییە بڵاوبكەنەوە.

Back to top button