وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن: له‌ كۆی 89 پڕۆژه‌ی چاككردنی رێگاو بان 79یان كۆتا هاتوون ته‌نها 10 پڕۆژه‌ ماوه‌ كۆتاییان پێ بێت

 

 

دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری چاككردنی رێگاو بانه‌كانی دا به‌ مه‌رجێك هه‌موو رێگا نۆژه‌نكراوه‌كان له‌ ماوه‌ی 70 رۆژ كۆتاییان پێ بێت وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەكۆی 89 پڕۆژەی ئاوەدانكردنەوە توانیویانە  79 پڕۆژەی رێگاوبانەكان لە نێوان شارەكان تەواو بكەن

دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشته‌جێكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند:  ئێمه‌ له‌ حكومه‌تی هه‌رێم بڕیارماندا بوو كه‌ زۆربه‌ی رێگا خراپ بووه‌كان بودجه‌ی بۆ دابین بكه‌ین و له‌ ماوه‌ی سێ مانگ كۆتاییان پێ بێت له‌ ئێستاشدا  لەكۆی 89 پڕۆژەی ئاوەدانكردنەوە توانیویانە 79 پڕۆژەی رێگاوبان تەواو بكەن و تەنها 10 پڕۆژەی هەڵەبجە ماوە و كاركردن تیایدا بەردەوامە.

وه‌زیری ئاوەدانكردنەوە و نیشته‌جێكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان گوتیشی: “كۆی تێچووی ئەو پڕۆژانەی تەواوكراون، بڕی 43 ملیار دینار بووە و 10 پڕۆژەی تریش بۆ پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێدەكرێن و كۆی گشتی پارەی تەرخانكراو بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكان دەگاتە 45 ملیار دینار”.

Back to top button