پارێزگاری هه‌ولێر بۆ رێگری كردن له زێده‌ڕۆیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی شاره‌وانیه‌كان و زێره‌ڤانی كۆبوویه‌وه
به مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی زێده‌ڕۆیی و رێگری كردن لێی پارێزگاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی شاره‌وانیه‌كانی هه‌ولێر و پۆلیسی زێره‌ڤانی كۆبوویه‌وه‌و سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كانی راسپارد بۆ رێگری كردن له زێده ڕۆیی.
پارێزگاری هەولێر راگه‌یێندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا هاتووه : بەمەبەستی ڕێگەگرتن و نەهێشتنی زیادەڕۆیی بۆ سەر زەوی و موڵكی گشتی، ئەمڕۆ لە دیوانی پارێزگا، د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، لەگەڵ بەڕێوەبەری شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەری شارەوانییەكان و پۆلیس و زێرەڤانی كۆ بووەوە.
هه‌روه‌ها له راگه‌یێندراوه‌كه‌ی پارێزگاری هه‌ولێردا هاتووه، پارێزگاری هه‌ولێرهەموو لایەنە پەیوەندیدارەكانیشی ڕاسپارد، دەستبەجێ ڕێكاری یاسایی بەرامبەر هەر كەس و لایەنێك بگرنە بەر، كە زێدەڕۆییان كردووەتە سەر زەوی و زار و موڵكی گشتی و هه‌روه‌ها پالپشتی ته‌واوی خۆی بۆ ڕێگەگرتن و نەهێشتنی زێدەڕۆیی خستە ڕوو،