پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كاره‌با خرایه‌ كار

 

له‌ ژێر چاودێری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ندازیار كه‌مال محه‌مه‌د وه‌زیری كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێم و فه‌رهاد ئه‌تروشی پارێزگاری دهۆك له‌ رێوره‌سمێكی تایبه‌تدا ، هێڵی كاره‌بای خه‌بات زه‌نگه‌نان و وێستگه‌ی سه‌د و سی و دوو كه‌یڤی ئاكرێ كرایه‌وه‌.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێم تیشكی خسته‌ر سه‌ر چۆنیه‌تی پرۆژه‌كه‌ و رایگه‌یاند: ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ته‌نها خزمه‌ت به‌ پارێزگای دهۆك ناكات بگره‌ سۆران و ده‌ڤه‌ری پشده‌ر و ناوچه‌كانی دیكه‌ سوودی لێ ده‌بینن

ئاشكراشی كرد كه‌ پرۆژه‌كه‌ به‌ كوژمه‌ی حه‌وت ملیۆن و چوارسه‌دو بیست و پێنج هه‌زار دۆلار و له‌ ماوه‌ی چوار هه‌فته‌ جێبه‌جێ كراوه‌ و كه‌ له‌ ئه‌نجامدا سێ كاتژمێر كاره‌با زیاتر به‌ ناوچه‌كه‌ گه‌یشتووه‌.

Back to top button