رێزان شێخ دلێر له رێژه‌ی ئافره‌تانی نێو سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتی رازینین
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سێیه‌م رۆژی كۆنگره‌یی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، كه تیدا بڕیاره ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه ههلبژێردێت، ئه‌ندامێكی ئافره‌تی نێو كۆبوونه‌وه‌كه رایگه‌یاندووه كه له رێژه‌ی ئافره‌ت له نێو سه‌ركردایه‌تی رازی نین.
رێزان شێخ دلێر، ئەندامی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، داوا له له ئه‌ندامانی كۆنگره ده‌كات كه كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی ئافره‌تان له نێو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی زیاد بكرێت، چونكه رێژه‌كه له ئاستی خواستی ئێمه دانیه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆنگره‌ی یه‌كێتی ئاشكراشی كردووه رێژەی ئافره‌تان بۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی لە كۆنگرە 25% دیاركراوە، بەڵام ئەوە بە دڵی ئێمە نییە بۆیه داواكارین ئافره‌تان رۆڵیان ھەبێت و بێنە پێشەوە.