ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری حه‌وت ئه‌ندامی نوێی بۆ كۆمسیۆنی باڵای هه‌لبژاردنه‌كانی عێراقی دیاریكرد

 

دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بڕیاریدا هه‌مواری یاسایی هه‌لبژاردن بكاته‌وه‌و هاوكات ده‌سته‌یه‌كی نوێی كۆمسیۆن هه‌لبژێرێت ئه‌مڕؤ ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵبژارد كه‌ بۆ ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دیاری كردوون.

به‌ پێی یاسای ده‌ستووری عێراق ژماره‌ی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقی له‌ نۆ كه‌س پێك دێت كه‌ له‌و ژماره‌یه‌ پێنج كه‌سیان له‌ لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری عێراق هه‌ڵده‌بژێردرێن.

هه‌روه‌ها دوو ئه‌ندامی دیكه‌شیان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق و دوو ئه‌ندامیشیان له‌ لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌ڵده‌بژێردرین كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن له‌ ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌دا.

Back to top button