توركیا هێرشی دەكاتەوە سەر سعودیە و ئیمارات
وەزیری دەرەوەی توركیا لە دیدارێكی لەگەڵ كەناڵی جەزیرە بەتوندی هێرشی كردە سەر سعودیە و ئیمارات و ڕایدەگەیەنێت توركیا بەرتیل وەرناگرێت بۆ شاردنەوەی ڕاستیەكان .
چاوشئۆغلۆ تایبەت بە دۆسیەی كوشتنی خاشوقجی دواو وتی ئێمە دەسوەردانمان نەكرد لەو دۆسیەیە بەڵام بۆ كپكردنی ئامادەی بەرتیل وەرگرتن نەبوین وەك هەندێك وڵات.
مەولود چاوشئۆغلۆ ڕایدەگەیەنێت توركیا گرنگی زیاتر دەداتە پرسە وابەستەكان بە ئیسلام ئەوەش ئیمارات و سعودیە نیگەران دەكات چاوشئۆغلۆ دەڵێت ئێمە گرفتمان لە گەڵ سعودیە و ئیمارات نیە بەڵكو ئەوان گرفتیان هەیە