ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی تورکیا لە یـۆنان سوتێندرا

 

بەرە بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە چەند کەسێکی نادیار ئاگریان لە ئۆتۆمبێلی دیبلۆماتکارێكی کونسولگەری تورکیا لە شاری سالۆنیك لە باکووری یۆنـان بەردا

دواتر لە پیاوانی ئاگر کوژێنەوە توانیان ئاگرەکە کۆنترۆل بکەن و ئاماژەیان دا کە بەشی دواوەی ئۆتۆمبێلەکە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە .

لەلایەکی دیکەوە دەسەڵاتدارانی یـۆنان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئـەم ڕووداوە

سەرچاوە : شەفەق نیوز

Back to top button