سندووقه‌كانی هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رفێندران بۆ جێگایه‌كی نادیار
بنه‌ماله‌ی تاله‌بانی رێگا ناده‌ن ئه‌نجامی هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئاشكرا بكرێت و چاودێرێكیش رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌ربژێرانی بنه‌ماڵه‌ی تاله‌بانی ده‌رنه‌چووبن یاخود رێژه‌ی ده‌نگه‌كانیان كه‌م بووبێت بۆیه رێگایان نه‌داوه كه‌ئه‌نجامی هه‌لبژاردنه‌كه ئاشكرا بكرێت.
چاودێرێكی سیاسی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی كه نه‌یویست ئاماژه به ناوه‌كه‌ی بده‌ین رایگه‌یاند: كۆنگره‌كه به هه‌ر جۆرێك بێت به‌ڕێوه‌چوو یه‌كێتی توانی خۆی نوێی بكاته‌وه پرۆسه‌كه تا ئه‌و كاته‌ی ده‌نگدان ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هه‌لبژێردرا سه‌ركه‌وتوو بوو.
ئه‌و چاودێره راشیگه‌یاند كه له كۆنگره‌ی یه‌كێتی دوای ته‌واو بوونی هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی رێگا نه‌درا كه ئه‌نجامه‌كان بخرێنه روو به بیانووی زۆری رێژه‌ی ده‌نگه‌كان له كاتێكدا ته‌نها هه‌زار ئه‌ندامی كۆنگره هه‌بووه ره‌نگه بۆ ده‌كه‌س كاری كاتژمێرێك بێت پاساوێكی نا لۆژیكه ئه‌وه‌ی خستیانه روو.
ئه‌و چوادێره راشیگه‌یاند به پێی به‌دوا داچوونه‌كانی ئێمه سندوقی ده‌نگدانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ شوێنێكی دیكه گواستراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌یانی یه‌كلا بكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش رووداوی هه‌لبژاردنی ساڵی 2013مان بیر ده‌خاته‌وه كه له ئه‌لبیسه‌كه‌ی سلێمانی ده‌ستكاری ئه‌نجامی هه‌لبژاردنی گشتی كرا.
هه‌روه‌ها ئه‌و چاودێره گوتیشی تا ئێستا پرسیومه رفاندنی ئه‌و سنوقانه بۆ جێگایه‌كی دیكه بۆچی ئه‌گه‌ر ئامانج لێی ده‌ستكاری ئه‌نجامه‌كان نه‌بێت چونكه له نێو هۆی كۆنگره له نێوان ئه‌ندامانی كۆنگره ئاماژه به‌وه‌دراوه كه بنه‌ماڵه‌ی تاله‌بانی ئه‌و ده‌نگانه‌یان به ده‌ست نه‌هێناوه كه چاوه‌ڕیان ده‌كرد
قسه‌كانی ئه‌و چاودێره دوای ئه‌وه هات كه مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌ندامی پێشووی سه‌كردایه‌تی یه‌كێتی رایگه‌یاند بوو كه ئه‌نجانی ده‌نگدان بۆ رۆژی سێشه‌ممه دواده‌خرێت و یسندووقه‌كان پارێزراو ده‌بن.