عالیەنوسێف : هەندێک پۆستی عێراق تایبەتن بۆ فرۆشتن
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/12/webste-qalb-wena-123.jpg)
پۆستی بەرێوەبەری گشتی لە وەزارەتی کارەبا بە یەک ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
عالیە نوسێف پەرلەمانتاری عێراقی ئاشکرای دەکات گەندەڵی لە عێراق گەیشتۆتە ڕادەیەک پۆستەکانی وەزاری دەفرۆشرێت و دەڵێت بۆ نموونە وەزارەتی کارەبا چەند پۆستێکیان داناوە بۆ فرۆشتن وەک پۆستی بەرێوەبەرە گشتیەکان کە وا بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا خانە نشین بکرێن، هەرپۆستێکیش بە یەک ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت .
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەیدا نوسێف دەنووسێت ، هەرئیستا وەزارەتی کاتەبا پلە تایبەتەکانی داوە بە کەسانێک کە دۆسیەی گەندەڵیان لە گەڕدایە