ئیسرائیل بۆ جارێکی تریش بنکەکانی سەربازی ئێرانی لە سووریا کردە ئامانجی مووشەکی

 

ڕاگەیاندنەکانی سەر بە حکومەتی سووریا ڕایانگەیاند پەدافەندی ئاسمانی ئەو وڵاتە توانیویەتی چەند مووشەکێکی ئاراستە کراو لە لایەن ئیسرائیلەوە لە ئاسمان تێک بشکێنێت کە ئامانجیان تەفروو توونا کردنی بنکەسەربازیەکانی ئێرانی بووە لە دەوروبەری دیمەشقی پایتەخت .

 

هاوکات رۆیتەرز باس لەوە دەکات ئیسرائیل چەند بنکەیەکی سەربازی ئێرانی لە نزیک دیمەشق کردۆتە ئامانجی مووشەکی و خەسارێکی زۆری گیانی و دارایی لێ کەوتۆتەوە .

 

رۆیتەرز باس لە کوژرانی فەرماندەیەکی باڵای سەربازی ئێرانی دەکات ، بەڵام ناوەکەی تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە

Back to top button