کۆتا ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی گشتی یەکێتی سبەی ڕادەگەێندرێت
مەلا یاسین وتەبێژی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی نشتیمانی دەلێت سبەی کۆات ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی گشتی حزبەکەی ڕادەگەێندرێت .
لە لێداونێکدا مالا یاسین بە رۆژنامەوانانی ڕاگەیاند ئەنجامی ئەو ڕاگەیاندنە پابەندی هەنگاوە سەرەکیەکانی کۆنگرەیەو دڵنیاین لە ئاشکرا کردنی دەنگەکان .
وەک مەلا یاسین باس لەوە دەکات هەر ئەمشەو لە کاتژمێر ٢ ی شەو جیاکردنەوەی دەنگەکان دەست پێدەکات و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەکێتی لە سەرۆکێک و هەشت ئەندام پێک دێت کە ئەندامەکان لە ئەندامانی پێشووی مەکتەب سیاسی دەبن .
لە کۆتاییدا مەلا یاسین گووتی پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان بە ئامادەبوونی ٨ داوەر دەبێت کە ئەوانیش لە لایەن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە چاوەدێری دەکرێن