پاپۆڕێکی شەڕکەری بەریتانی بارێکی ٤ ملیۆن دۆلاری مادەهۆشبەرەکانی ئێرانی دەست بەسەر کرد

 

پاپۆڕێکی شەڕکەری بەریتانی لە کەنداوی عەمان دا دەستی بە سەر کەشتیەکی ئێرانی  داگرت کە بارەکەی مادەی هۆشبەری ( مەت ئامفتامین ) ە و لە ئێران بە ( شیشە ) ناوبانگی دەرکردووە .

ئەم بارە بە گومژەی ٤.٣ ملیۆن دۆلار مەزەندە کراوە .

 

پاپۆڕی شەڕکەری بەریتانی ( ئێچ ئێم ئێس ) لە دوای ئەوەی هەستی بە جوڵەی جێی گومانی ئەو کەشتیە کردووە لە باکووری دەریای عەرەب ، ڕایگرتووەو پشکنیویەتی ، دوواتر بۆیان دەرکەوتووە ئەو کەشتیە هەڵگری مادەی هۆشبەرە لە جۆری شیشە و نزیک بە ١٣١ کیلۆی لەم مادە هۆشبەرە پێبووە .

Back to top button