سبەی سێ شەممە هەردوو كتێبی (پێشمه‌رگه‌و سه‌رۆك) و (هه‌ڵدێرانی عێراق له‌ ڕوانینی سه‌رۆك بارزانی – یه‌وه‌) دەناسێنرێت

وابریارە سبەی سێشەممە 24ی 12 لە رێورسمێكی تایبەتدا بەئامادەبووانی نووسەران و رۆشەنبیران هەردوو كتێبی  (پێشمه‌رگه‌و سه‌رۆك) وه‌ (هه‌ڵدێرانی عێراق له‌ ڕوانینی سه‌رۆك بارزانی – یه‌وه‌) پێشكه‌ش به‌خوێنه‌ران بكرێت”.

بەگوێرەی زانیاریەكان كتێبی پێشمەرگە و سەرۆك لەلایان میدیاكار رەنجبەر حاجی ئامادەكراوە و پێشتر بە فیلمی دیكیۆكمێنتاری  خراوەتە روو، هەروەها كتێبی هەڵدێرانی عێراق لە روانگەی سەرۆك بارزانیەوە، لەلایان نووسەر ئاسۆ عەلی فەرەج ئامادە كراوە”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیایی خواكوڕك كەوتووە، كتێبی هەڵدێرانی عێراق لەروانگەی سەرۆك بارزانی بە سێ زمانی كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی تایبەت بەسەرجەم هۆشداریەكانی سەرۆك بارزانی لەنێوان ساڵانی 2010 تا 2017 لەبارەی سیاسەتی چەوتی بەغدا و بەرپرسانی ئەو وڵاتە لە خۆ دەگرێت”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان رێورسمەكە لە هۆڵی دەستەی رۆشەنبیری و راگەیاندنی ( پارتی دیموكراتی كوردستان) میدیا سەنتەر دەبێت، لە كاتژمێر 3:30 خوڵەكەی ئێوارە بەرێوەدەچێت”.

Back to top button