ئێران دەیەوێت لە گەڵ ئەمریکا ڕێکەوتن بکات

ساڵحی : ئەمریکا گەمارۆکانمان لە سەرهەڵگرێت کێشەکانمان چارەسەرت دەکەیین

 

ناوەندی وزەی ئەتۆمی ئێران لە زمانی عەلی ئەکبەر ساڵحی باس  لەوە دەکات ئێران ئاڵ و گۆڕی بەسەر بڕیارەکانیداهێناوە  لە گەڵ ئەمریکا .

عەلی ئەکبەر ساڵحی رۆژی دووشەممە لە مراسیمێکدا لە ئەراک گووتی ئەمریکیەکان دەڵین تەنیا مەرجی ئێمە ئەوەیە ئێران پاشگەز بێتەوە لە بەرنامە ئەتۆمیەکی خۆی ، لە لایەکی تریشەوە ئێمەش دەڵێین  ئەمریکا دەبێت بە پێی خاڵەکانی ڕێکەوتنی ئەتۆمی هەنگاو بنێت ، گرینگ ئەوەیە ئەو دوو مەرجە هەموار بکرێنەوە دەنا هەموو کێشەکانی تر لە گەڵ وڵاتانی ٥+١  چارەسەر دەکەیین ، چارەسەریش ئەوەیە ئەمریکا گەمارۆکانمان لە سەر هەڵگرێت و ئێمەش ڕایگەێنین چالاکیەکانمان بۆ دەست ڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی ڕادەگرین .

 

بەرپرسی ناوەندی وزەی ئەتۆمی ئێران لە کۆتاییدا دەڵیت سەرۆک کۆمار دەتوانێت فتوای ڕێبەری لەم بارەوە واژوو بکات و وڵاتانی پێنج کۆیەکیش واژووی بکەن و لە گەڵ ئەمریکا ڕێک کەوین .

Back to top button