لە رووسیا چاویلكەی ئەلیكترۆنی بۆ مانگا دادەندرێ
ژمارەیەك جوتیاری ڕووسی داهێنانێكی نوێیان لە بواری كشتوكاڵیدا كردووە و چاویلكەی ئەلیكترۆنیان بۆ مانگاكانیان داناوە.
چەند جوتیارێكی رووسیا دەیانەوێ لە ڕێگەی دانانی ئەم چاویلكانەوە ژینگەیەكی جوان پێشانی مانگاكانیان بجەن.
بە گوێرەی ئەزمونی ئەم جوتیارانە، كاتێك مانگاكان ئەو جۆرە چاویلكانە لە چاو دەكەن، وا هەست دەكەن لە نێو كیڵگەیەكی گەورە و فرەواندان و پانتاییەكی سەوزایی بێ كۆتاییان لە دەوروبەردایە.
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی خۆراكی ڕووسیاش ڕایگەیاندووە كە پشتگیری ئەم پرۆژەیەی جوتیاران دەكەن، لە بەیاننامایەكدا نووسیویانە كە دانانی چاویلكەی ئەلیكترۆنی كاریگەری هەیە لەسەر نەهێشتنی دوودڵی لە نێو مانگاكاندا، هۆكارێكە بۆ هێوربوونەوەیان، بەمەش ئەو شیرەی بەرهەمی دەهێنن لە ڕووی تەندروستیەوە دەبێتە باشترین جۆر.