رێگه نەدرا سه‌دام حسێن بچێته ناو كوێته‌وه
به‌رپرسانی وڵاتی كوه‌یت ڕێگه‌یان به ڕاهێنه‌ری یانه‌ی سەمری یه‌مه‌ن نه‌دا بچێته ناو خاكی كوه‌یته‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌پاڵه‌وانێتی جۆدۆ كه یه‌كێكه له‌یاریه هونه‌ریه جه‌نگیه‌كان، تەنها له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوی سه‌دام حسێنە.
به‌رپرسی یه‌كێتی جۆدۆی كوێتتی داوای لێبوردنی كرد كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕێگه‌یان نه‌داوه ڕاهێنه‌ری یانه‌ی سه‌مری جۆدۆی یه‌مه‌ن بچێته خاكی وڵاته‌كه‌یه‌وه، له‌به‌رئه‌وی هه‌ڵگری ناوی سه‌دام حسێن بوه، ته‌نها ڕه‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر یاریزانه‌كان داوه.
به‌هۆی ڕێگریكردن له‌ڕاهێنه‌ری یانه‌كه، سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانیش گه‌ڕاونه‌ته‌وه یه‌مه‌ن وبه‌شداریان له‌پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا نه‌كردوه.
سه‌دام حسێن ڕاهێنه‌ری یانه‌ی سه‌مر نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی به‌رپرسانی كوێت نیشاندا، كه بۆ یه‌كه‌مجاره پاڵه‌وانێتی جۆدۆی عه‌ره‌بی له‌كوێت ئه‌نجامبدرێت
له‌ڕۆژی 2ی ئابی 1990 سوپای عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌دام حسێن هێرشیكرده سه‌ر وڵاتی كوه‌یت و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ته‌واوی ئه‌و وڵاته‌ی كۆنترۆڵكرد.