لیزا فەلەكەدین كاكەیی : دوو وەزیر بانگهێشتی پەرلەمانی کوردستان دەکرێن
لیزا فەلەكەدین كاكەیی، ئهندامی پهرلهمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان سەبارەت بە پڕۆژەیاسای چاكسازی لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و وەزیری شەهیدان كۆدەبینەوە، چونكە هەندێ خاڵ كە لە پڕۆژەیاساكەدا هەن، تایبەتن بە هەردوو وەزارەت و، پرسیاریان ئاڕاستە دەكەین، ئەویش بۆ زانینی وردەكارییەكان، هەروەها بۆچوونی خۆیشمان پێیان دەگەیەنین، بە مەبەستی باشتركردن و دەوڵەمەندكردنی پڕۆژەیاساكە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان راشیگەیاند:بڕیار بوو ئەمڕۆ وەزیری پێشمەرگەش ئامادە بێت، بەڵام داوای كرد لە رۆژانی داهاتوودا ئامادە بێت، بۆیە لە رۆژانی داهاتوودا بڕیارە وەزیری پێشمەرگە و سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانیش ئامادە بن.
كاكەیی دەشڵێت: ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت و، تەوەری سەرەكیش درێژكردنەوەی خولی زستانەیە، بۆ ئەوەی كارەكانمان لەم ماوەیەدا تەواو بكەین و كۆدەنگی هەبێت، هەوڵیش دەدەین لە ماوەیەكی نزیكدا ڕاپۆرتی خۆمان بە باشترین شێوە ئامادە بكەین، بۆ ئەوەی بە ئاسانی لە پەرلەمان ببێتە یاسا.