پەرلەمانی کوردستان خولی پاییزەی درێژ کردەوە

به‌مه‌به‌ستی په‌سند كردنی پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ دانیشتنی خۆیدا به‌ ده‌نگی 77 په‌رله‌مانتار بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ درێژ خولی پاییزه‌ی درێژ كرده‌وه‌.

لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستان هێشتا راپۆرتەکانیان لەبارەی پڕۆژەیاسای چاکسازیی تەواو نەکردووە، دوای تەواو بوونی ئامادەکارییەکان، خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای چاکسازیی دەکرێت.

هەروەها، ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆی و وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ باسکردن و تاتوێ کردنی پرۆژە یاسای چاکسازیی، سەردانی پەرلەمان دەکەن.

https://www.facebook.com/kurdistan24.official/videos/1206483536215615/?t=0

 

Back to top button