پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای هەڵبژاردن دەدات

بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە پەرلەمانی عێراق كۆبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر ئەو ماددە و بڕگانەی پرۆژە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان كە هێشتا پەسەند نەكراون.

محەممەد شاکر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووه‌، کاژێر یەکی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و بەرنامەی کاری بریتییە لە ئەنجامدانی خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای کارگێڕیی دارایی فیدراڵی ژمارە 6ی ساڵی 2019.

محەممەد شاکر لەبارەی کۆبوونەوەکەی پەرلەمانەوە گوتیشی، هەر ئەمڕۆ پەرلەمان دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای  هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەدات.

پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی رۆژی 18 ی ئەم مانگە، دەنگی لەسەر 14 ماددەی پرۆژە یاسای هەڵبژاردن لە كۆی 50 ماددە دا، بەڵام بەهۆی ناكۆكی لەسەر ماددەكانی 15 و 16 و ناكۆكییەكان لەسەر بچوكردنەوەی بازنەكانی هەڵبژاردن، پەسەندكردنی كۆی پرۆژە یاساكە دواخرا.

 

 

 

Back to top button