سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کریستیانەکان دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی لە دایک بوونی حەزرەتی مەسیح کە بە کریسمس ناسراوە پیرۆزبیی خۆی ئاراستەی کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و بە گشتی جیهان دەکات

 

په‌یامی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح:

 

بەبۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح “کریسمس”، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی مەسیحییەکانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم لە کەشێکی ئارام و ئاسوودەدا، جەژن بەسەر ببەن.

 

هەرێمی کوردستان وەك مەڵبەندی بەیەکەوە ژیانی نەتەوەیی و ئاینی دەمێنێتەوە. شانازیش دەکەین کە پەناگەیەك بووە بۆ میوانداریکردنی سەدان هەزار ئاوارە و پەنابەر و لەناویشیاندا مەسیحییەکانی عێراق و ناوچەکە، حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش درێغی نەکردووە و بەردەوامیش دەبێت لەدابینکردنی ئارامی و دڵنیایی و یارمەتیدانی هەموو ئەوانەی لەبەر ستەم و زۆرداری پەنای بۆ دەهێنن.

 

هیوداراین شەڕو نەهامەتیی لەناوچەکە و جیهان بە گشتی کۆتایی پێ بێت و ئاشتی و ئارامی و ئاوەدانی سەقامگیر بێت.

 

مەسرور بارزانی

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

 

Back to top button