هێزێکی هاوپەیمانان گەڕایەوە خانەقین
زیاد بوونی جموجۆڵی هێزەکانی داعش و ئەنجامدانی کردەوە تیرۆریستیەکان بوو بە هۆکاری ئەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بڕیار بدەن هیزێکی خۆیان ڕەوانەی خانەقین و ناوچەکانی دەوروبەری بکەنەوە .
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بهرپرسی لقی 15 ى پارتى دیموكراتی كوردستان لەم بارەوە ڕادەگەێنێت دۆخی خانەقین تا دێت مەترسیدار دەبێت و هیزەکانی پاشماوەی داعش بە ئاشکرا بوونەتە مەترسی بەسەر خەڵکەوە ، ئەوە لە کاتێکدایە ، بەرپرسانی عێراقی لە ترسی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردستانیەکان ، هێزێکی زۆری عێراقی بە حەشدی شەعبیشەوە لەوێ جێگیر کردووە ، بەڵام چالاکی داعش هەر وا بەردەوامە .
بە لەبەر چاو گرتنی ئەو دۆخە هێزی هاوپەیمانان بە ناچاری بەشیک لە هێزەکانی خۆیان گەڕاندۆتەوە ناوچەکانی خانەقین ، چوونکە هیچکام لە هێزە عێراقیوکان توانایی دابین کردنی سەتا سەتی ئاسایشی ناوچەیان نییە .