یەکەم گرێبەستی سەبازی نیوان ئێران و حووسیەکانی یەمەن واژوو کرا

عەسری ئێران لە ماڵپەری فەرمی خۆی ناسراو بە ( میدێل ئیست مانیتۆر ) لە زمان سەرچاوەیەکی هەواڵی تیڤیەکانی یەمەنەوە دەنووسێت یەکەم گرێبەستی فەرمی سەربازی لە نیوان حکومەتی ئێران و حووسیەکانی یەمەن واژوو کرا .

 

ئەو ڕێکەوتنە رۆژی دووشەممە لە نیوان ئیبراهیم محەممەد دیلمی نوێنەری دیاریکراوی گرووپی ئەنساری یەمەن لە تاران لە گەڵ ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری ئێران واژوو کراوە .

 

ئیبراهیم محەممەد دیلمی ناوەڕاست مانگی هاوینی ئەمساڵ هەر لە لایەن ئێرانەوە ئەو پۆستەی لە ناو گرووپەکەیدا بۆ دیاری کرا .

 

وەک ( میدێل ئیست مانیتۆر) دەنووسێت ئەوە یەکەمجارە رێکەوتن و گرێبەستێکی سەربازی لە نێوان ئێرانو حووسیەکاندا واژوو کرێت

Back to top button