١٣٠ دۆسیەی گەندەڵی لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە
لە ساڵی ٢٠١٩ دا ٧٥ دۆسیەی گەندەڵی بۆ لێپێچینەوە ڕەوانەی دادگاکان کراوە .
مشیر رهشید ئیبراھیم ،بهڕێوهبهری گشتی كاروباری یاسایی له دهستهی دهستپاكی ھهرێمی كوردستان، بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا دەکات و دەڵێت ساڵی ڕابردوو ٥٥ دۆسیەو لە ساڵی ٢٠١٩ ٧٥ دۆسیەی گەندەڵی ڕەوانەی دادگا کراوە کە سەرجەمی دۆسیەکان دەگاتە ١٣٠ دۆسیە
هاوکات مشیر رەشید گووتی داوامان کردووە دادگایەکی تایبەت بە گەندەڵی رێک بخرێت بۆ ئەوەی دۆسیەکان بە شێوەیەکی خێراتر ڕایی بکرێت .