چین بە توندی ڕەخنە لە دامەزراندنی هێزی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا دەگرێت

 

چین بە توندی ڕەخنە لە ئەمریکا دەگرێت و دەڵێت دامەزراندنی هێزی بۆشایی ئاسمانی دەبێتە هۆی ململانێکانی چەکی ئاسمانی و بۆشایی ئاسمان دەبێتە شوێنی شەڕگەی زلهێزان .

 

بە پێی هەواڵی ئاژانسی فەڕەنسی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە پەکین ڕایگەیاندووە ، ئەوان لە دامەزراندنی ئەو هێزەی ئەمریکا نیگەرانن و پێیان وایە ئەوە پێشێل کردنی یاساکانی نێودەوڵەتیە .

 

هاوکات داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات بەزوویی یاسایەک بۆ ڕێگری کردن لە بەرەوپێشچوونی چەکەکانی بۆشایی ئاسمان دەربکەن .

Back to top button