یاری سیاسی یەكان بێ ئامادە بوونی هاندەران
گۆڕەپانی سیاسی عێراقی لە سەروبەندی گەمەیەكی سیاسی ماوە درێژ دایە,هەموو كوتلە پارلەمانیەكان سەرقاڵی دانوستاندن و گفتوگۆن بۆ دیاری كردنی كاندیدەكانی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق .
سائیرونی موقتەدا سەدر و بینای هادی عامری و نوری مالیكی لەگەڵ یەك كێبڕكێی گەورە لە سەر پۆستەكەی عادل عەبدولمەهدی دەكەن و شەقامی عێراقیش ئەوەی بۆی گرنگە لادانی چینی دەسەڵاتدارانی ئێستای عێراقە.
گەرچی محمد حەلبوسی سەرۆكی پارلەمانی كوتلەی بینای وەك گەورە ترین كوتلەی پارلەمانی دیاری كردووە بەڵام سەدر تا كۆتایی گەمەكە چاوەڕێی گۆڵی سیاسی خۆی دەكات لە هادی عامری و نوری مالیكی