مافی مرۆڤ بەڵگەی ئاوارەبوونی خەڵك لە دەورووبەری قەزای خانەقین بە هۆی داعش دەخاتە ڕوو

لە بەیاننامەیەکی دا ئەمڕۆ فازل غەراوی ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ لە عێراق گوتی لە ساڵی 2019 نزیکەی 250 خێزان تۆمار کران کە ئاوارەبوون لە گوندەکانی دەورووبەری قەزای خانەقین بەهۆی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و ئاماژەی دا کە ژمارەی ئەو خێزانانەی گەڕاونەتەوە لە کەمپەکانی ئەلوەند 1 و ئەلوەند 2 و سەعەد لە پارێزگای دیالا گەیشتوونەتە 150 خێزان و ئەوانەی ماون ژمارەیان 920 خێزانـن.

هەروەها غەراوی داوای لە هێزە ئەمنیەکانی عێراق کرد ئۆپەراسیۆنێکی ڕاودوونانی تیرۆریستان ئەنجام بدەن و هێزی زیاتر بڵاوە پێ بکەن لە سنووری پارێزگای دیالا و شایەنی باسە بەرپرسانی حکومەت و لێپرسراوە سەربازیەکانی هێزی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان لە چەندین بۆنە دا هۆشداریان دا لە گەڕانەوەی داعش و دووپاتیان کردەوە کە هێزەکانی عێراق بە تەنیا ناتوانـن ئاسایش لە ناوچەکە بەرقەرار بکەن

سەرچاوە : شەفەق نیوز

Back to top button