فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان: په‌سه‌ندكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان‌ لێكترازان دروست ده‌كات

 

دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌ بێ ئاماده‌بوونی كورد یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی خسته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ به‌ زۆرنه‌ی ده‌نگ تێپه‌ڕێندرا فراكسیۆنه‌ كوردیه‌كان له‌ رێگای كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هه‌ڵوێستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ر بڕی.

له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ رایانگه‌یاند: په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان لێكترازانی زیاتر دروست ده‌كات و ره‌چاوی ئیراده‌ی كورد نه‌كراوه‌.

هه‌روه‌ها فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان هۆشدارییاندا له‌وه‌ی ئاكامی په‌سه‌ندكردنی یاساكه‌ له‌ ئه‌ستۆی ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌بێت كه‌ ده‌نگیان به‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ داوه‌، جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ ره‌چاوی ئیراده‌ی كورد نه‌كراوه‌ له‌ یاساكه‌دا و ئه‌وه‌ش گرفت بۆ پڕۆسه‌ی دیموكراسی دروست ده‌كات.

Back to top button