ئێران جوله‌ی به هێزه‌كانی كرد

دوای ئه‌وه‌ی چالاكوانانی ئێران رایانگه‌یاند كه له‌م نزیكانه ده‌ست ده‌كه‌نه‌وه به خۆپیشاندان له شاره‌كانی ئێران دوای ئه‌م په‌یامه‌ش حكومه‌تی تاران به هه‌زاران چه‌كداری هێزه ئه‌منه‌كان و سوپای رژاندۆته سه‌ر شه‌قامه‌كان.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان چه‌ند وێنه‌یه‌ك بڵاوكراونه‌ته‌وه كه له شه‌قامه‌كانی تاران ژماره‌یه‌كی هێجگار زۆری هێزی ئه‌منی رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌ولێك بۆ رێگری كردن له خۆپیشاندانه‌كان لێكده‌درێته‌وه.
هه‌روه‌ها له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئێران بڵاوكراوته‌وه كه تاران دوای ئه‌وه‌ی په‌یامێكیان پێگه‌یست كه رۆژی پێنج شه‌ممه 26 ـی كانونی یه‌كه‌م ده‌ست ده‌كه‌نه‌وه به خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و هێزانه‌ی بڵاوكردۆته‌وه.
له‌مانگی تشرینی دووه‌مدا بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی یه‌ك هه‌فته خۆپیشاندان له دژی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین ئێرانی گرته‌وه و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن به‌سه‌دان كه‌س له‌و خۆپیشاندانانه‌دا كوژراون و زیاتر له 7 هه‌زار كه‌سیش ده‌ستگیركراون.