داعش هێڕشی کردە سەر کێلگە نەوتەکانی کەرکووک و ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە
دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوو چەند جارێک داعش هێڕشی کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە ناوچە کوردستانەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، جارێکی تر ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی داعش هێرشیانكرده‌سه‌ر كێڵگه‌یه‌كی نه‌وت له شاری كه‌ركوك و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س كوژراون برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له شاری كه‌ركوك بە دەزگای میدیایی خواکوڕکی رایگه‌یاند کەمێک لەمەو بەر چه‌كدارانی داعش هێرشیانكردوه‌ته‌سه‌ر كێڵگه‌ی نه‌وتی خه‌باز له شاری كه‌ركوك.
ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشی کرد، به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی داعشه‌وه پۆلیسێكی هێزه‌كانی پاراستنی كێڵگه نه‌وتییه‌كان كوژراوه و دوانی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.