ئه‌و خۆراكانه چین كه شوێنى گۆشت ده‌گرنه‌وه !
زۆربه‌مان ڕۆژانه ئاره‌زوو ده‌كه‌ین گۆشت بخۆین به‌تایبه‌تى گۆشتى سوور ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندین جار گوێ بیستى ئه‌وه بوین كه زۆر خواردنى گۆشت زیانت پێ ده‌گه‌یه‌نێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش له‌یاد مه‌كه گۆشت ده‌وڵه‌مه‌نده به پڕۆتین و له‌ش پێویستى پێیه‌تى ، هه‌وڵ بده ته‌ركى نه‌كه‌یت به‌ڵام كه‌متر بیخۆ .
دووركه‌وتنه‌وه‌ت له‌گۆشتى سوور بزانه چه‌ند سوودت پێ ده‌گه‌یه‌نێت :-
• دوور ده‌كه‌ویته‌وه له زوو پیر بوون و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێستت ساف و جوان ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر له‌جیاتى گۆشت خووبدهیته سه‌ووزه و میوه .
• كه‌متر ئه‌گه‌رى توش بونت هه‌یه به شێر په‌نجه .
• به دوورده‌بیت له توش بونت به شه‌كره و به‌رزبوونه‌وه‌ى كۆلیسترۆڵ.
• ڕزگارت ده‌بێت له وورگ و كۆبوونه‌وه‌ى چه‌وورى وورگ .
ئه‌و خۆراكانه‌ى كه شوێنى گۆشت ده‌گرنه‌وه بریتیین له (كه‌له‌رم و قه‌رنابیت و سپیناخ و جه‌رجیر و مه‌عده‌نووس و قۆخ و سێو‌و فاسۆلیا و نۆك و نیسك و ماست و شیر و هێلكه و پهنییر ).