باشترین چاره‌سه‌ر بۆ هه‌ڵامه‌ت و تا

زۆربه‌مان به‌هۆى سه‌رماوه‌ زۆرجار توشى هه‌ڵامه‌ت و به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى له‌ش ده‌بین ، تا وات لێ ده‌كات دووچارى له‌رز و تایه‌كى زۆر ده‌بیت ، ده‌توانین به‌ خواردنى شۆربایه‌كى گه‌رم چاره‌سه‌رى هه‌ڵامه‌ت و تا بكه‌ین تا دووربكه‌وینه‌وه‌ له‌ خواردنى داو و ده‌رمان .
پێكهاته‌ى شۆرباكه‌ :-
• سێ په‌تاته‌ى قاش كراو .
• سێ ده‌نك سیر.
• نیو ده‌سك كه‌ره‌ووز.
• یه‌ك گێزه‌ر و یه‌ك پیاز .
• چوار كوپ ئاو .
• خوێ و كه‌مێك بیبه‌رى توون.
سه‌ره‌تا ئاوه‌كه‌ گه‌رم بكه‌ ئینجا په‌تاته‌كه‌ و گێزه‌ره‌كه‌ى تێ بكه‌ وازى لێ بێنه‌ تا كه‌مێك بكوڵێت ، پاشان ده‌توانى پێكهاته‌كانى ترى تێ بكه‌یت ، پاش كوڵاندن قاپێكى لێ بخۆ ، به‌ته‌واوى گه‌رمى له‌ش داده‌به‌زێنێت و ئه‌و بیبه‌ره‌ تونه‌ چاره‌سه‌رى هه‌ڵه‌مه‌ت ده‌كات .
Back to top button