ئاگادارن مۆرینهۆ چۆن باسی مێسی دەكات
جۆزێ مۆرینۆی پورتوگالی و ڕاهێنەری یانەی تۆتنهامی لەندەنی پێیوایە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی هاوكاری كردوە بۆ ئەوەی ببێتە یەكێك لە باشترین راهێنەرەكانی جیهان.
لە لێدوانێكدا كە رۆژنامەی ئاس بلاویكردۆتەوە مۆرینۆ رایدەگەیەنێت ئەو كاتەی راهێنەرایەتی یانەكانی چێلسی و ئینتەر میلان و ریاڵ مەدریدم كردووە، كاتێك رووبەرووی بەرشەلۆنە بوینەتەوە بۆ هەر یاریەك ئامانجی جیاوازمان هەبوە، جارێك بۆ بردنەوە یاریمان كردوە جارێكی دیكە لە پێناو شكست نەهێنان، مۆرینۆ بەردەوام دەبێت و دەلێت ئەو كاتەی پێویستت دەبێت بۆ ئەوەی تێبگەیت كە میسی چۆن تیمەكەت ئازار دەدات ، هێندە زۆرە كە وەك درامایەك تێپەردەبێت و كاتت بەدەستەوە نامێنێت.
هاوكات مۆرینۆ ئەم بارودۆخە درامییە بە هۆكارێك دەزانێت بۆ ئەوەی راهێنەران خوێندنەوەی زیاتر بۆ یاریەكان و تیپی بەرانبەر بكەن، هەر ئەوەش بە هۆكاری بەرزبونەوەی ئاستی راهێنەران دەزانێت كاتێ رووبەرووی لیۆ دەبنەوە و دەشلێت بێ هیچ دوو دڵیەك میسی باشترینی جیهانە.