ڤیدیۆ.. حەوت ژنی داعش لە رۆژئاواوە بەرەو تورکیا هەڵاتن

حەوت ژنی داعش کە لە کەمپی هۆل نیشتەجێبوون،بەرەو تورکیا هەڵاتن و خۆیان رادەستی پۆلیسی کرد.

 ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە, ئەو حەوت ژنە بە ڕەچەڵەک تورکن و لە کەمپی هۆل لە پارێزگای حەسەکە هەڵاتون.

ئاژانسەکە ئاشکراشیکردوە، ئەو حەوت ئافرەتە ناویان لە لیستی داواکاراوانی تورکیادایە و دۆسیەکانیان ئاراستەی داداگاکراوە.

کەمپی هۆل لە رۆژئاوای کوردستان نزیکەی ٤٠ هەزار کەسی تێدایە کە زۆرینەیان ژن و منداڵی چەکدارانی داعشن.

https://www.facebook.com/KnnBadini/videos/511267169741882/?t=1

Back to top button