ئەمڕۆ تونێڵی پیرمام بە ڕووی شۆفێراندا کراوە دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیى چاککردنەوە و پاراستنى ڕێگاوبانى هەولێر ئاگادارییه‌كى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، تێیدا ئاگاداری سەرجەم شوفێران دەکاته‌وه‌: “لەبەر ئەوەی پێچه‌كانى ڕێگاى هه‌ولێر – پیرمام کاری قیڕتاوکردنی لێ دەکرێت، ئێستا تونێلی پیرمام کراوەتەوە”.

هه‌ر له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌و شۆفێرانه‌ى بۆ شەقڵاوە، یان سەرووتر دەڕۆن، دەتوانن ڕێگاى تونێلى پیرمام بەکار بهێنن.

 

Back to top button