پارێزگاری هەولێر لەناکاو چووە نەخۆشخانەی فریاکەوتن

کاتژمێر دوانزەو نیوی شەوی رابردوو بەشێوەیەکی لەناکاو پارێزگاری هەولێر چووە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆهەڵات و ئەو کارمەند و پزیشکانەی ئامادەی دەوام نەبون سزادران.

بەپێی راگەیەندراوێکی پارێزگای هەولێر شەوی رابردوو فرسەت سوفی و جێگرەکانی و بەڕێوەبەری تەندروستی و قایمقام لەگەڵی بوون، چۆتە نەخۆشخانەکە و لە لە رەوشی نەخۆشخانەکە چۆنیەتی پێشوازیکردنی لە نەخۆشخانەکان کۆڵیوەتەوە.

پارێزگای هەولێر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی راسپارد ئەو بەشانە نۆژەن بکەنەوە کە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە.

فرسەت سۆفی رایگەیاند دەبێت پاک و خاوێنی نەخۆشخانەکە پێوەری یەکەم بێ بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت ڕێنمایی بە بەڵێندری پاککردنەوە بدرێت.

 

Back to top button