ئـەنقەرە هەڕەشە لە هەندێ وڵاتانی کەنداو دەکات .. هەماهەنگیتان لەگەڵ مەزلوم کۆبانی بێ وڵام نابیت

ئەمڕۆ چوار شەممە حکومەتی تورکیا هەندێ لە وڵاتانی کەنداوی توومەتبار کرد بە هەماهەنگیـیان لەگەڵ مەزلوم کۆبانی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ ئەوەی بەکاری بهێنـن دژی ئەنقـەرە و لەم بارەیەوە گوتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا ئیبراهیم گاڵـن گوتی هەندێ لەم وڵاتانە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کۆبانی ئەنجام داوە و ئەنقەرە لەم کارەیان بێ دەنگ نابیت و وڵامی دەبیت.

هەروەها گـاڵن ئاماژەی دا کە حکومەتی تورکیا تێبینی پەیوەندیە جۆراوجۆرەکانی ئەمریکا و ڕوسیا دەکات لەگەڵ هەسەدە و پەیمانی ڕوبەڕوبوونەوەی هەر جموجۆڵێك دەدات کە بـبێتە هەڕەشە بۆ ئاسایشی سنوورەکان و لە هەمان کات دا گوڵـن هەسەدەی تومەتبار کرد بەوەی داعشی کردووتە کارتێکی سەرکەوتن بۆ کۆنتڕۆل کردنی ڕووبەرێکی زیاتـر لە سوریا.

سەرچاوە : الغــد برێس

 

Back to top button