ئیسـرائیل .. ڕێ بە بوونی سەربازی ئێران نادەین لە عێراق و سـوریا

سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل ئەفیف کوخافی ئەمڕۆ چوار شەممە ڕایگەیاند ئیسرائیل ڕێگا بە ئێران نادات بوونی سەربازی لە سوریا و تەنانەت لە عێراقیش هەبیت و گوتیشی لە جەنگی داهاتوومان ناچارین هێرش بکەینە سەر ناوچە نشینەکانیش.

کۆخافی لە کۆڕێکی تایبەت بە یادی کۆچی دوایی سەرۆکی ئەرکانی پێشووی ئیسرائیل ئەمنون لیفگین شاحاك گوتی لە جەنگی داهاتوو بە هێزێکی زەبەلاح هێرش دەکەینە سەر ناوچە نشینەکان و هەروەها ژێرخانی ئەو وڵات و ناوچانەش دەپێکیـن کە ڕێگا بە کارکردنی تیرۆریستان دەدەن دژی ئێمە.

سەرچاوە : الغــد پرێس

 

Back to top button