سبه‌ی چی رووده‌دات؟

 

ڕۆژی پێنج شەممە لەگەڵ هەڵاتنی خۆر و هاوکات لەگەڵ یادی لەدایك بوونی حەزرەتی مەسیح لەوانەیە هەندێ وڵاتانی عەرەبی خۆرگیرانێكی لێ ڕوو بدات بۆ ماوەی 3 خولەك و 40 چـرکە لە دیاردەیەك دا کە پێ دەگوترێت ئەڵقەی ئاگرین یاخود ڕۆناکی بەمەش دبێتە سێـیەم و دواهەمین خۆرگیرانی ساڵی 2019 بەڵام ئەم دیاردەیە لە وڵاتانی ئەمریکای باکوور نابیندرێت

خۆرگیرانەکە لە کات ژمێر 43 , 3 خولەك بە کاتی نێو دەوڵەتی لە ڕێکەوتی 26 کانوونی یەکەم ڕوودەدات و مانگ دەکەوێتە ناوەڕاستی خۆر بەمەش ئەڵقەیەكی ئاگرین درووست دەکات و باشترین شوێن بۆ بینینی ئەم دیاردەیە وڵاتی سعودیایە و لە زۆر وڵاتی دیکەش دەبیندرێت لەوانەش باشووری هیند و سریلانکا و ئەندەنوسیا و سەنگاپورا و مالیزیا و هەندێ ناوچەی دیکەش لە دوورگەی گـوام

سەرچاوە : العربیە نێت

Back to top button